ئاگر کەوتنەوە لە بەشی کارگای بەرگدوری لە زیندانی ئێڤینی تاران کۆنترۆڵ کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەشەوی رابردوو شەڕ و پێکادانی نێوان زیندانیانی دز و سزادراوانی بەشی دارایی بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەی بەرگدووریی ناو زیندانی ئێڤین لە تاران.

بەرپرسانی زیندانەکە بە هەواڵنێرانیان وت بە هۆی ئاگرکەوە چەند کەسێک بە سووکی بریندار بوونە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و هەموو زیندانەکە ئارامە.

زیندانی ئێڤین یەکێکە لە زیندانە گرینگەکانی ئێران کە سێ بەندی ئەمنیی تێدایە و هەندێ تاوانباری تایبەتی لەوانە تاوانبارانی ئەمنی تێدا زیندانی کراوە.