بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوە عێراقییەکان لە ئامادەبوونی شاندی باڵای ئەمنیەتی لە پارێزگای میسان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و ئامانجەکانی سەفەری ئەو شاندە هەواڵیان دا.
وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە شاندێکی ئەمنیەتی پایەبەرز بریتی لە سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای عێراق، جێگری فەرماندەی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش، جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپا، فەرماندەی هێزی وشکایی و بەرپرسانی یەکەی ئەندازیاری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری و حەشی شەعبی چوونەتە میسان.
لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری عێراق هاتووە کە ئامانج لە ئەو سەفەرە، بە سەر کردنەوەی چالاکیی بەربڵاو یەکەی ئەندازیاری سوپا و حەشدی شەعبی بۆ دروست کردنی لەمپەری خاکی لە هۆری عەویزە لە سنووری عێراق و ئێران بۆ کۆنترۆڵی سنوورە نێودەوڵەتییەکانە.