بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەێری مافی مرۆڤی سووریا، 12000 داعشی لە ساڵانی دواییدا لەلایەن هێزە کوردییەکانی سووریاوە دەستگیر کراوە و لە 8 زیندانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان نیشتەجێ کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا جێگیر لە لەندەن، لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی زیندانیانی داعشی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای بڵاو کردووەتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئێستادا 12000 داعشی کە لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە دەستگیر کراون لە هەشت زیدانی حەسەکە، شەداێ، ڕمبلان، قامیشلۆ، ڕەققە، تەبەق و باغۆز نیشتەجێ کراون. سەرجەم 250 زیندانیی زیندانی ڕمیلان خەڵکی فەڕەنسەن.

نیوەی زیندانیانی داعش لە وڵاتانی بیانی و لە دەرەوەی وڵاتانی عێراق و سووریان کە تێیاندا هاووڵاتی وڵاتانی ئاسیای و ئەورووپی دەبینرێت. لە نێو ئەو کەسانە فەرماندەکانی داعشیش دەبینرێن.

بەرپرسانی کوردی سووریا چەندین جار داوای گەڕانەوەی ئەو کەسانە بۆ وڵاتەکایانیانی کردووە. وڵاتانی ڕۆژاوایی بەس وەرگرتنەوەی ژنان و منداڵانی سەر بە داعشیان قبووڵ کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا کەمپی ئەلهەول بە تەنیا 57000 کەس لە ئەندامانی بنەماڵی داعشییەکانی لە خۆ گرتووە.