فەرماندەی گشتی سپا وتی: شۆڕشی ئێمە ئەبێ هەر چەند ماوەیەک و جارێک حەسێبی خۆی لەگەڵ دوژمنانی دەرەکی پاک بکاتەوە و گەشە و بەهێز بوونەوەی ئێمە لە ئەو بابەتانە دێتە دی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران، ڕایگەیاند: هەم مهرەبانی و هەم ڕۆحی بڵندی جەهاد و هەم ئاسۆوە بڵندەکانی زەین کە لە کۆمەڵەی هێزی هەوافەزای سپا هەیە، بووەتە هۆی هەڵکەوتە بوونی کۆماری ئیسلامی، تەنانەت لە دەرەوەی سنوورە جوگرافییەکانیش.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەگەری هەیە ئێمە بە بەرگری ڕەواوە، کار دەست پێبکەین، بەڵام بە هێرشەوە تەواوی دەکەین، وتی: تایبەتمەندی دیکەی هێزی هەوافەزای ئێمە پێشكەوتوو بوونە.

هەروەها بە ئاماژە بە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە هەندێک لە ناوچەکانی ئێران وتی: هیچ نیگەرانی ئەو بابەتانە مەبن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڕێکەوتووە، شۆڕشی ئێمە هەر چەند ماوەیەک و جارێک ئەبێ حەسێبی خۆی لەگەڵ دوژمنانی دەرەکی پاک بکاتەوە و گەشە و بەهێز بوونەوەی ئێمەش هەر لە ئەو کێشانەدایە؛ ئەو کێشەگەلە شتێک نییە کە شۆڕشی ئێمە بخاتە مەترسییەوە.