سەرۆک کۆمار وتی: ئاسایشی ناوچەکە ئەبێ لە ناوخۆوە دابین بکرێت و دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان نەک کێشەکان چارەسەر ناکەن بەڵکوو زیادیشی دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی دوای بەشداری لە شەشەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی کۆنفڕانسی سیکا لە قەزاقستان، بە پێشوازی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و چەند بەرپرسی دیکە گەییشتەوە تاران.

سەرۆک کۆماری ئێران یەکمایەتی گەشەی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان و تۆکمە کردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە ناوچەیی و دەرەوەی ناوچەییەکانی پەیامی بەشداری شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی قەزاقستان وەسف کرد و زیادی کرد: لە ئەو کۆبوونەوە جەختمان کرد کە ئاسایشی ناوچەکە ئەبێ لە ناوخۆوە دابین بکرێت و دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان نەک کێشەکانی چارەسەر ناکات، بەڵکوو کێشەکانیش زیاد دەکات.