بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمزی ئیسرائیل، جان کۆربی، هاوئاهەنگ کاری پێوەندییە ستراتیژیکەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی دوێنێ پێنجشەممە هەر جۆرە ئەگەرێک لەسەر بووژانەوەی بەم زووانەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ ئەو ڕێککەوتننەی لە داهاتوویەکی نزیکی ڕەت کردەوە.
ناوبراو لە ئەو بارەوە پاگەندەی کرد: ئەوە بە ئو هۆکارە نییە کە ئێمە نامانەوێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی سەر بگرێتەوە، بەڵام پرسەکە لەوەدایە کە ئێستاکە لەو ئەو دۆخەدا نین.
پێشتر نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئێستا داکۆکی ئێمە لەسەر دانوستانە ناڤۆکییەکان نییە و سەرەنجی دەوڵەتی ئەو وڵاتە لەسەر پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران لە ئێرانە. ناوبراو بە هێنانە ئارای ئەو پاگەندە کە هەوڵەکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی گەییشتووەتە بنبەست، دانی پێدانا کە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئێستادا دانوستانە ناڤۆکییەکان بە لایەوە گرینگ نییە و لەسەر پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران جەخت دەکات.