بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دوێنێ ڕاپرسییەکی ئەنجام دا تا ئستێرەی داهاتووداری تۆپی پێی ناو هۆڵی قاڕەی ئاسیا بە دەنگی لایەنگرەکانی هەڵبژێردرا.
کۆنفێدراسیۆنی ئاسیا، 4 دیاردەی یاریزانی تۆپی پێی ناو هۆڵی ئاسیا وەکوو بەربژێری ئەو کێبڕکێیە ناساند. سالار ئاقاپوور دیاردەی 22 ساڵانی خەڵکی ورمێ بە چاندنی 4 گۆڵ لە 6 یاریدا، سۆرا کانازاوای ژاپۆنی، ئلبک تۆلکینۆفی ئۆزبەک و دواریزیکی 3 بەربژێری دیکەی وەرگرتنی خەڵاتی ئەستێرەی داهاتووداری تۆپی پێی ناو هۆڵی ئاسیا ناسێندرابوون.
بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، سالار ئاقاپوور بانتر لە ئەو 3 فووتسالیستەکەی دیکە، وەکوو گەنجی یەکەمی ئەم خولە لە کێبڕکێیەکانی کاپی گەلانی ئاسیا هەڵبژێردرا.