بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، جەختی کرد: بە پێی هەوڵە کاولکارانە و ئاژاوەگێڕانەکانی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە دژی خەڵک و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و سەرەنج نەدان بە هۆشدار و ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان لە ئەو بارەوە، ئیران بژاردەیەکی جگە لە ئەستاندنی مافی خۆی و وەڵامی گونجاو بە هێرشە تیرۆریستیەکانی نەبوو.
نوێنەرایەتی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە بیر هێنانەوەی هەوڵەکانی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە باکووری عێراق، هۆکارەکانی هەوڵی سەربازی لە دژی ئەو گرووپانەی شی کردەوە.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە قوربانیانی سەرەکی تیرۆریزم لە درێژایی زیاتر لە چل ساڵ بووە. ناوبراو زیادی کرد: گرووپە جودایی خواز و دژە شۆڕشەکان لەوانە حزبی دیمۆکراتی کوردستان، کۆمەڵە، پژاک و پاک لە ناوچەی هەرێمی کوردستانن و لە خاکی عێراق بۆ هێرشی چەکداری لە دژی هاووڵاتیان و ژێرخانە بنەڕەتییەکانی ئێران کەڵکوەردەگرن.
ئەو نوێنەرایەتییە ئاشکرای کرد: ئەو گرووپانە بە ئامانجی کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە کۆبوونەوە ئاشتیخوازانەکانی خەڵک لە هەندێک لە شارەکانی ئێران بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی خۆیان، هەوڵی هاندان، پڕچەک کردن و تەیار کردنی ژمارەیەک لە گرووپەکان دەدەن و بە هاتنیان بۆ ناو خاکی ئێران بووەنەتە هۆی ئاژاوە، خەسار لە داراییە گشتی و تایبەتەکان، بانکەکان، ئامبۆڵانس و ناوەندەکانی پۆلیس کە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هیزی پۆلیس.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران زیادی دەکات: بە پێی ئەو هەڕەشانە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران نارەزیاەتی خۆی لە چەندین جاردا بە ناردنی یادداشتی فەرمی دیپلۆماتیک بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لە ئەو بارەوە، ناڕەزایەتی دەربڕیوە.
ئەو نوێنەرایەتییە ڕایدەگەیێنێت: سەرەڕای ناڕەزایەتی و هۆشداریی بەردەوامی ئێران، بەداخەوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی کاریگەر و پتەویان لە دژی ئەو گرووپانە نەدا. بەم پێێە کۆماری ئیسلامی بژاردەیەکی جگە لە جێبەجێ کردنی مافی خۆی بۆ بەرگری لە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتی بە مەبەستی پاڵپشتی لە خەڵک، ئاسایشی نەتەوەیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی نەبوو.
بەم پێیە هیزە چەکدارەکانی ئێران چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە ڕێکەوتی شەشی ڕەزبەری ئەمساڵ وەکوو وەڵامی گونجاو و زەرووری بە هێرشە تیرۆریستی و چەکدارانەکانی ئەنجام دا. لە ئەنجامی پلانڕێژی ئۆپراسیۆن بۆ کردنە ئامانجی وردی دامەزراوەکانیان و شوێنی جێگیر بوون و کەمپی پەروەردەیی ئەو گرووپە دژبەرانە، بە بێ خەساری گیانی جێبەجێ کرا.