بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین لە ئەو بارەوە زیادی کرد کە گرووپە عێراقییەکان لەسەر بەربژێر بوونی عەبدوللەتیف ڕەشید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕێککەوتوون
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەلمەیادین، ئەو ڕێککەوتنە دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان کە لە تێیدا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری کرا، کراوە.
سەرچاوەکانی ئەلمەیادین وتیان کە ڕێککەوتن لە سەر ڕەشید دوای گفتوگۆکانی نێوان هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، پارتی دیمۆکرات و یەکێتی ئەنجام درا و چوارچێوەی هاوئاهەنگیش هەر لەسەر بەربژێر بوونی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکومەت جەخت دەکات.