وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا نارەزایەتی بە دەستێوەردانی ئەورووپا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران راگەیاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەرەکەیدا نووسی لە گەڵ کات بن کولونا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە تەلەفۆن قسەمان کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان نووسی: رێککەوتنین کە رێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش دەبێ لە سەر پەیوەندی دوولایەن زاڵ بێت. هاوڕابووین کە دەبێ بەرەنگاری توندوتیژی و تیرۆر ببینەوە.

هەروەها نووسیویەتی: ناڕەزایەتیم دەربڕی بە دەستێوەردانی ئەورووپا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران. وتم ئەگەر یەکێتی ئەورووپا گەمارۆ یان سنووردار کردن بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، پەرچەکردارمان دەبێت.