وەزیری ناوخۆی ئێران ڕەوتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد بۆ پاڵاوگەی سنە بە سەر کردنەوە و داوای تەواو کردنی ئەو پڕۆژە لە خێراترین کاتی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی ڕۆژی سێشەممە دوای گەییشتنی بۆ سنە چووە پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە و لە نزیکەوە لە ڕەوتی چێ کرانی بیناکانی تایبەت بە هێڵی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازاد بۆ پاڵاوگە ئاگادار کرایەوە.

ناوبراو لە ڕەوتی ئەو سەردانە ڕایگەیاند: بەختەوەرانە ئەو پڕۆژە پێشکەوتنی زیاتر لە 90 لەسەدی هەبووە و بەزووی کۆتایی دێت.

وەحیدی وتیشی: چاوەڕوانی دەکرێت بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژە چارەسەری نیگەرانی ئاوی خەڵکی سنە دەبینین و زیاتر لە 4 هەزار دۆنم لە زەوییەکانی دەڤەری بەنداوی ئازادیش دەکرێنە ئاوی.

وەزیری ناوخۆی ئێران لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەرنامەی تایبەتی هەفتەی یەکگرتوویی بەشداری دەکات و لەگەڵ زانایانی ئایینی ئەهلی سوننە و شیعەی پارێزگا دیدار دەکات.