بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ڕوناگەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا پابەند بوون بە ڕێگای دانوستانەکان بە مەبەستی دەستخستنی ڕێککەوتنی سەقامگیر و دەستەبەرکاری بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە تا بەرژەوەندییەکانی گەی ئێران دابین بکات و ئەو ڕێککەوتنە سەقاگیر بێت.
ناوبراو جەختی کرد: ڕوانگەگەلێک لە لایەنی بەرانبەر هاتووەتە ئاراوە و هەندێک لە دەنگەکان لە بواری ڕۆژاوا و ئەورووپا یان ئەمریکامان بیستووە کە ڕەوتی گفتوگۆکانیان پێوەند داوەتە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێرانەوە و هەواڵی ناڕاست لە ئەو بارەوە بڵاو دەکەنەوە. بابەتی ناوخۆیی ئێران پێوەندی بە گەل و دەوڵەتی ئێرانەوە هەیە و ئیزن نادەین وڵاتێک لە کاروباری ناوخۆیی ئێران دەستێوەردان بکات.
کەنعانی وتی: هەمبەر هەر جۆرە هەوڵێکی لایەنی بەرانبەری ڕۆژاوایی و ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی نوێ و گوشار بۆ بەرتیل وەرگرتن و لە بەرانبەردا بەرەوڕووی هەر جۆرە هەوڵێکی سنووردار کەرەوە لە دژی گەل و دەوڵەتی ئێران بە شێوەی جیدی دەبینەوە و لە کاتی خۆیدا وەڵام دەدەینەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هەڵوێستی نائاسایی وڵاتانی ئەورووپی سەبارەت بە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئێران و هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دانیمارک وتی: بەداخەوە هەڵسوکەوتی دووفاقەیی ئەو وڵاتانە لە پرسی مافی مرۆڤ دەبینین.
ناوبراو سەبارەت بە ڕۆڵی هەندێک هاووڵاتیانی دەرەکی لە گۆڕانکارییەکانی ناوخۆیی ئەم دواییە لە ئێران وتی: لێکدانەوەکان ئەنجام دراون. باڵوێزخانەی ئەو وڵاتانەش ئاگادار کراونەتەوە. چاوەڕوانی دەکرێت هاووڵاتیانی بیانی کە سەفەری ئیران دەکەن پابەندی یاسا و ڕێساکانی ئێران بن.
کەنعانی ڕایگەیاند: ئەوەی کە وڵاتانێک بە بیانووی ڕووداوێکەوە لە ناوخۆی ئێران مافی دەستێوەردان لە کاورباری بدەن بە خۆیان، ڕەت دەکەینەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی دوێنی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئیران لە لەندەن وتی: هەوڵگەلێک هاوشێوەی ئەوەی کە لە لەندەن ڕووی دا، هەوڵێکی بێ بەهایە، ئەوەی کە ژمارەیەک کەس هیرشیان کردووەتە سەر نوێنەرانی دیپلۆماتیکی و ئاڵای ئێرانیان هێناوەتە خوارەوە لە خۆیدا بێ بەهایە، بەڵام دەوڵەتەکان ئەرکیانە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان لە بواری پاراستنی ئاسایشی ناوەندە دیپلۆماتیکەکان بپارێزن.
ناوبراو وتیشی: باڵوێزی بریتانیا چەندی جار بانگهێشت کراوە و ئاگادار کراوەتەوە کە دەوڵەتی بریتانیا بەرپرسی پاراستنی ئاسایشی ناوەندە بیپلۆماتیکەکانە، ئەگەر بریتانیا ناتوانێت ئاسایشیان دابین بکات ڕایبگەیێنێت.