وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پێوەندی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەکانی ئێران لەگەڵ پاڵپشتی سیاسی ڕۆژاوا لە ئاژاوەگێڕەکان، حاشا هەڵنەگرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانیمارک و هەندێک نوێنەرایەتی دیکەی ئێران لە ئەورووپا لە زنیجرە تویتێکدا نووسی: ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی ئەمنیەتی جیدی لە باڵوێزخانەمان لە کۆپێنهاگ، هێرشبەرێک هەوڵی دا بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر باڵوێزەکەمان کە ژنێکیشە، بەڵام بەختەوەرانە نەگەییشتە ئامانج. ناسر کەنعانی زیادی کرد: ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر شوێنێکی دیپلۆماتیک، نوێترین حاڵەت لە هەوڵە توندئاژۆیانە و نایاساییەکانی ئەم دواییە لە دژی ئێران لە ئەورووپایە. ناوبراو جەختی کرد: لەم دواییەدا دەستدرێژی توندئاژۆیانەی دیکەش کرایە سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکانمان لە ئەورووپا. پێوەندی ئەو هێرشەکانە بە پاڵپشتی سیاسی ڕۆژاوا لە ئاژاوەگێڕان نکۆڵی نەکراوە.