فەرمانداری سنە لە تەرخان کردنی 189 ملیار تمەن بودجە بۆ گەشەی گونسەکانی ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن عەسکەری ڕۆژی هەینی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نەتەوەیی گوند لە گوندی سەڵەوات ئاوای سنە ڕایگەیاند: گرینگیدان بە گوندەکان لە گەشەی نەتەوەیی ڕۆڵی بەرچاوی هەیە و هەرچەندە گوندەکان گەشە بکات و گەنجان خەریکی ئیش و کار بن، ئاسایشی خەڵک و بەردەوامی ناوچەکە سەقامگیر دەبێت.

ناوبراو لە تەرخان کردنی 189 ملیار تمەن لە بودجەی فەرمانداری سنە بە گوندەلان لە ئەمساڵدا هەواڵی دا و وتی: لە ئەو ڕێژەیە، 80 ملیار تمەن بە گەشەی ڕێگای گوندەکان، 65 ملیار تمەن بۆ گەیاندنی ئاو بۆ 39 گوند، 10. ملیار تمەن بۆ بواری کشتوکاڵی، سەرچاوە سروشتییەکان و پزیشکی ئاژەڵەکان و 14 ملیار تمەنیش بۆ تەندروستی و دەرمان و میراتی فەرهەنگی تەرخان کراوە.

فەرمانداری سنە گەشەی گوندەکانی یەکمایەتی کومیتەی پلانڕێژی ئەو شارە وەسف کرد و وتی: سەدا 60 ی بودجەی شارەکان بۆ گوندەکان تەرخان کراوە.