بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی چوارشەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی هەپەگە لە ناوچەكانی زاپ و خواكورك بڵاوكردووەتەوە، كە ڕۆژانی سێ و چواری ئەم مانگە ئەنجامیانداوە.
هەپەگە ئاماژەى بەوە کردوە، لە 17 چالاكی هێزەکانیان لانیكەم 10 سەربازی توركیا كوژراون و سێ سەربازی دیكەش برینداربوون. سەنگەرێكیش ڕووخێنرا.
لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیا هەپەگە ڕایگەیاندووە، كە سوپای توركیا 25 جار بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی، چوار جار بە فڕۆكەی جەنگیی، 29 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جاریش بە كاتیوشا، هاوەن و تانك ناوچەكانی بۆردوومان و تۆپباران كردووە.