وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لە هەوراز و نشێوی زەمانە و لە گۆڕانی دۆخدا دەوڵەت و‌گەلی ئێران دۆست و دوژمنی خۆیان باشتر دەناسن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا نووسی، نارەزایەتی و ئاژاوەگێڕی جیاوزن و ئەنجامەکەشیان هەر جیاوازە.

کەنعانی رایگەیاند: هەڵسوکەوتی دەستێوەردەرانە و پشتیوانی ئاشکرای هەندێ لە دەوڵەتە رۆژاواییەکان لە بشێوییەکانی ئەم دواییە لە ئێران و هاندانیان سەلماندی ئەوان هەر کات دەرفەتیان هەبێت راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دژی پاوەجێی ، ئاسایش و بوونی نیزام و وڵاتمان ڕادەپەرن.