جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: لە زۆر بواردا گەیشتووینەتە بەرهەم هێنان و سەربەخۆیی و بەم‌کارانە هەنگاو بە هەنگاو هەموو گەمارۆکان پووچەڵ دەکەینەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی:  ئێران بە هەموو جۆرەکانی پیلانی داڕێژراو لەوانە دروست کردنی ئاژاوەی نەتەوەیی و سنووری، کوودەتا، شەڕی سەپێندراو، گەمارۆ، ئابلۆقەی ئابووری، شەڕی رەوانی و میدیایی و فەرهەنگی، پەلامار دراوە.

وتیشی: هەموو زۆر و پارە و پلانرێژی ئەمریکا و دەستوپەیوەندەکانیان هێنراوەتە گۆڕەپانی بەرەنگاریی شۆرشی ئیساامب لەڵام ئیرادەی خوا سەرکەوتنی شۆڕش و شکستی دوژمنە.