بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە بشێوی و ئاژاوەکانیئەم دواییە، وتی: ئەمانەی روویدا بۆ ئێمە تازە نییە و دوژمنانی کۆماری ئیسلامی لەوانە شەیتانی گەورە و زایۆنییەکان و دەستوپەیوەندەکانیان لە ناوخۆی وڵات 40 ساڵە پیلان دژی ئەم حکومەتە دەگێڕن بەڵام بە پێچەوانەی خواستی ئەوان ئێران ڕوو لە پێشکەوتنە.
ئێژەیی وتیشی: دوژمن هەڵەی موحاسەباتی کردووە لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا، وەهمی هەیە و هەوڵی دا ئاسایشی خەڵک تێکبدات و هەندێ کەسیش بە هەڵە هاورێی بوون، بەڵام دوژمن بزانێت هێزی سەربازی و پۆلیسی ئێران رووبەروویان دەبێتەوە و بەمزوانە ریسوا دەبن.