هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، کچێکی 18 ساڵانی ئێزدیان لە بەشی یەکەمی کەمۆی ئەلهەول لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە دۆزیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی 30 ی سێپتەمبەر هێزەکانی ئاسایش کچێکی ئێزدیان لە بەشی یەکەمی کەمۆی ئەلهەول لە ڕۆژهەڵات یحەسەکە دۆزیەوە.

بە پێی هەواڵە بڵاو بووەکان لە ئاژانسی هەواڵی نورس پرێس، ناوی ئەو کچە ئێزدیە 18 ساڵانە، جانا زیادە حەیدەر بیبۆ خەڵکی ناوچەی شەنگالە و لە ساڵی 2014 کاتێک کە 10 ساڵی بووە، لەلایەن داعشەوە دزرابوو.

ئێستا ئەو کچە لە کەمپی ئەلهەول لە بەشی کاروباری ژنان نیشتەجێیە و هێشتا ڕادەستی کسێک نەکراوە و هێزەکانی ئاسایش چاوەڕوانن تا زانیاری زیاتر لە سەر بنەماڵەکەی دەست بخەن تا ڕادەست بنەماڵەکەی بکەنەوە.