بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: ئەگەرچی پرسی گیانلەدەستدانی خانمی مەهسا ئەمینی بە وردی لێکدەدرێتەوە و بەرپرسان سوورن لەسەری بەڵام دوژمن لە رێگای چەواشەکاری و شەڕی میدیاییەوە پیلانگێڕی دەکات.
سەرۆک کۆمار ئامانجی دوژمن لە داڕشتنی پیلانی نوێ بە رێگری لە پێشکەوتنی وڵات زانی ووتی: لە کاتێکدا کە ئێران هەوڵی دەدا کێشە ئابوورییەکانی چارەسەر بکات و زیاتر لە ناوچەکە و جیهان چالاکی بکات، دوژمن بە مەبەستی پەراوێزخستنی وڵات هاتە مەیدان بەڵام لەم پیلانەش شکستی هێنا.