بەرپرسانی ئەمریکی لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی کۆنگرە ڕایانگەیاند کە دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ڕاگیراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، نووسینگەی "دارل عیسا"، نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا پشت ڕاستی کردەوە کە بەرپرسانی دەوڵەتی بایدن لە کۆبوونەوەیەکدا بە یاسادانەرانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە دانوستان بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ڕاگیراوە.

نووسینگەی عیسا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەو ڕاپۆرتە وتی: من دەتوانم ئاوەها ڕاپۆرتێک لە درێژەی ڕاگیرانی دانوستانەکان پشت ڕاست بکەمەوە.

پێشتر ئانتۆنیۆ بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەرەتای ئەو هەفتە وتبووی کە چاوەڕوان نییە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا ببووژێتەوە. ناوبراو زیادی کرد: ئێران درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی بۆ زیاد کردنی هەندێک بابەت لە دانوستانەکان کە ئەمریکا ناتوانێت قبووڵیان بکات.

ڕۆبێرت ماڵی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا دانوستانەکان لەگەڵ ئێران گەییشتووەتە بنبەست، وتی: ئێمە یەک مانگ پێش وا بیرمان دەکردەوە کە لە ڕێککەوتن نزیکین و دوای ئەوە ئێران -بە هۆکاری خۆیانەوە و هۆکارگەلێک کە ئەبێ لە خۆیان بپرسرێت- دەستی بە هێنانە ئارای بابەتێکی کرد کە هیچ پێوەندییەکی بە ڕێککەوتنەوە نییە و پێوەندی بە لێکۆڵینەوەی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی لە چالاکییەکانی ڕابردوی ئێران و بوونی زەڕاتی ئۆرانیۆم لە چەند ناوەندی ئەتۆمیە.