بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتلە بەیاننامەیەکدا لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران چەند تێبینیەکی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان وێڕای یارمەتیدانی برا و خوشکەکانیان لە نێو ئاژاوەکان، بەرپرسی سەرەنج و ناسینەوەی کەسە ڕێکخەرەکان و هەروەها شوێنگیری کردنی شوێنپێی گرووپە جیاوازەکان لەوانە موجاهدین و دژبەران و تەنانەت وڵاتانی بیانی بوون.
هەروەها لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە 49 کەس هاوپەیوەند بە گرووپی مونافقین و 77 ئەندامی گرووپە دژبەرە کوردیەکان لەوانە کۆمەڵە، دیمۆکرات، پاک و پژاک لەوانە چەند کەسی سەرەکی ئەو گرووپانە و هەروەها 5 ئەندامی گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکان لە شەقامەکان دەستگیر کراون.
لە درێژەی بەیاننامەکە ڕاگەیێندراوە کە لە دوو مانگ لەمەوپێشەوە گەڵاڵەی تەقینەوەی ناوەندێکی هەستیاری پیشەیی داڕێژرابوو.
هەروەها خراپەکاری لە دوو فڕۆکەی موسافربەری بە ئامانجی داخستنیان پووچەڵ کرایەوە.