وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئێران ناتوانێ ئەمە قبووڵ بکات کە لەو دیوی سنوورەکانیەوە هەرەشەی بکرێتە سەر.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: رایگەیاند: بەیاننامە و هەڵوێست گرتنی هەندێ وڵات لەوانە ئەڵمانیا و ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان کە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە خاکی ئێمە ئەنحام دەدەن و بشێوییە ناوخۆییەکانی ئێران پەرەپێدەدەن، ڕەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین.

کەنعانی زیادی کرد: ئێران بەردەوام داوای لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستانیش کردووە خاکی خۆیان چاودێری بکەن و رێگری بکەن لە چالاکی دژە ئێرانیی دەستوپەیوەندەکانی گرووپە جیایی خواز و تیرۆریستەکان.

ئەوەشی وت کە ئێران چەندین جار بە نووسراوە و داخوازیی فەرمی و لە دیداری بەرپرسانی هەولێر و بەغدا ناڕەزایەتی بە میوانداریی هەرێم لە تیرۆریستانی دژبەری ئێران دەربڕیوە و بێ گومان تاران قبووڵی ناکات کە لە سنووری بەرانبەریەوە پەلامار بدرێت.