بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزە سیاسیە شیعەکانی عێراق بە دەست پێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزە سیاسییەکانی شیعە لە ڕۆڵی نوێنەرانی پەرەلامن لە دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەستخۆشی کرد.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر گرینگایەتی تەواو کردنی مافەکانی دیکە و بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی نێوان هاوپەیمانی ئیدارەی حکومەت و ئەو فراکسیۆنانە کە دەیانەوێت حکومەت بە دەسەڵاتی تەواوەوە پێک بێت، جەختی کرد.
شیاوی باسە کە کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕۆژی چوارشەممە دوای نیزک بە دوو مانگ بەڕێوە چوو و نوێنەرانی پەرلەمان بە دەست لەکار کێشانەوەی حەلبووسی دەنگی ئەرێیان نەدا و بەم شێوەیە حەلبووسی لە ئەو پۆستە مایەوە.