فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران وتی: تا ئێستا 73 مووشەکی باڵستیکی زەمین بە زەمین و دەیان درۆن رێک بنکەی تیرۆریستانی پێکاوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا وتی: لەو ئۆپراسیۆنەدا کە لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان دراوە، تا ئێستا بە دەیان فڕۆکەی بێ فرۆکەوان و مووشەکی باڵستیک بنکەی تیرۆریستان کراوەتە ئامانج.

سەردار پاکپوور زیادی کرد: ئەو بنکانە لە ۴۲ شوێندا بوون و تەنانەت هەبوو 400 کیلۆمەتر لە یەک دوور بوون کە لە تەواوەتی تێکشکاون.

ئەوەشی وت کە ئۆپراسیۆنەکە تا چەکداماڵینی بە تەواوەتی گرووپە دژە شۆڕشەکان کە هێلانەیان لە هەرێمی کوردستانە درێژەی دەبێت.