پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەوینی سوپای پاسداران رایگەیاند کە قەرارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا ئەمڕۆ دووبارە بنکە و بارەگای تیرۆریستانی لە هەرێمی کوردستان کردەوە ئامانج.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرارگەی حەمزە سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران رایگەیاند: دوای هۆشداریی پێویست بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چالاکی گرووپە تیرۆریستەکانی دژبەری ئێران لەو ناوچەیە و گوێ نەدانی هەرێم بە داخوازیی رەوا و یاسایی ئێران بۆ نەهێشتنی چالاکی ئەو گرووپانە و بەردەوامیی جێگیربوونی گرووپە تیرۆریستەکان  لە هەرێم و پەلاماردانی ناوچە سنووریبەکانی ئێران  لە لایەن تیرۆریستانە، ئۆپراسیۆنی تۆپباران کردنی بنکەی تیرۆریستان دەستیپێکرد.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە قۆناغێکی نوێ ئۆپراسیۆنی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فرۆکەوان دژی تیرۆریستان لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق ئەنجام درا.

.