بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی شەهاب نیوز، سەرچاوە فەلەستینییەکان بە ئاماژە بە هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جەنین لەکەرتی ڕۆژاوا، لە پێکدادانی توندی نێوان هێزەکانی بەرخۆدان و ئیسرائیلییەکان لە ئەو ناوچە هەواڵیان دا.
سەرچاوە فەلەستینییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕؤ ڕایانگەیاند کە گرووپێک لە هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ماڵی شەهید ڕەعد حازم لە کەمپی جەنین.
دوای ئەو هەوڵەی ئیسرائیل، هێزەکانی بەرخۆدان تەقەیان لێیان کردووە و پێکدادانی چەکداری توند لە ئەو ناوچە هاتووەتە ئاراوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش لە بەرێوەبردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە کەمپی جەنین و ناوچەکانی دەڤەری هەواڵی داوە.
کەتیبەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستینیش چەند خولەک پێش ئێستا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرخۆدان تەقەیان لە هێرشبەرە ئیسرایلییەکان کردووە و بەرەوڕوویان بوونەتەوە.