بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ رادیۆی ئێن پی ئاری ئەمریکی وتی: جیاوازی هەیە لە نێوان ناڕەزایەتی، تێکدان و ئاژاوە.
وتیشی: لە ئێران گرینگی بە داخوازی خەڵک دەدەین، بەڵام لە گەڵ ئەو کەسانەی کە بیانەوێت ئاژاوە دروس بکەن و وڵاتانی دیکە کاریگەریی بکەنە سەریان، بە گوێرەی یاسا دەجووڵینەوە.
زیادیشی کرد: ئەگەر ئەمریکا نیگەرانی خەڵکی ئێرانە ، هەزاران منداڵی ئێرانی بە هۆی گەمارۆی دەوا و دەرمان گیانیان لە دەستداوە، ئەمریکا هاوکاری نەکرد بۆ هێنانی دەوا و دەرمانی منداڵانی پەپوولەیی ئەمریکا لە کاتی کرۆتادا واکسێنی نەنارد بۆ ئێران و گوشاری دەخستە وڵاتانی دیکەش کە ئێران لە ژێر گەمارۆی دەوا و دەرمانە.
ئەمی. عەبدوڵاهیان ئەوەشب وت کە راسپاردەییم بۆ بەرپرسانی ئەمریکایی ئەمەین ئێمە خەریکی دانوستانین بۆ گەراندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هیچ هەواڵێکی گرینگ لە ئێراندا نییە و حکومەت ناگۆڕدرێت.