بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، عەلی ئەلقحوم ئەندامی نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد کە ئەو وڵاتە مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژی لە بەردەست دایە کە جێی نیگەرانی ئیسرائیلە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ئاگربڕمان کرد، چونکوو لایەنی مرۆیی دەپارێزێت و کۆتایی دەهێنێت بە گەمارۆ، بەڵام وڵاتانی دوژمن لەسەر توند بوونەوەی هەوڵە سەربازییەکانی پێداگری دەکەن.
ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەنساروڵڵا درێژەی دا: وڵاتانی هاوپەیمانی دژی یەمەن پاڵپشتی لە ئەلقاعیرە لە یەمەن دەکەن، بەڵام یەمەن مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژی لەبەردەستدایە کە جێی نیگەرانی ئیسرائیلیشە.
ناوبراو سەبارەت بە ئاگربڕی یەمەن وتی: ئاگربڕ دەروازەی گەییشتن بە ڕێگاچارەی سیاسییە، بەڵام وڵاتانی دەستدرێژ بەدوای بەهێز کردنەوەی داعش و ئەلقاعیدەن و ئێمە ئامادەی بەرگری لە سەروەری خۆمانین.