هێزی زەوینی سوپای پاسداران بەیانی ئەمرۆ دووبارە دەستیکردەوە بە پێکانی بنکە و بارەگای تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەتیبەی هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمرۆ خولێکی نوێ ئۆپراسیۆن دژی بنکە وبارەگای گرووپە تیرۆریستەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە‌.

لەو ئۆپراسیۆنەدا کەتیبەی تۆپخانەیی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان بە بەکارهێنانی جیهازاتی زیرەک و خاڵپێک ، بنکەی گرووپە تیرۆریستەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج.