وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پاگەندەکارانی بەرگری لە مافی گەلی ئێران، باشتر وایە دروشمە درۆییەکانیان وەلا بنێن و کۆتایی بهێنن بە گەمارۆ ستەمکارانە و دژە مرۆییەکانیان دژی گەلی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا نووسی: ڕوانگەی دوژمنان هەمبەر کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران، بەردەوام پڕ لە دوژمنایەتی و دووفاقەیی بووە.

ناوبراو جەختی کرد: لە ئاژاوەکانی دواییدا، ڕێبەرانی سیاسی ئەمریکا و هەندێک جاریش ئەورووپا، مێدیاکانیان و هەروەها مێدیا فارسییە دوژمنەکان ک لەلایەن ڕۆژاواوە پاڵپشتی دەکرێن، لە ڕووداوێکی دڵتەزێن کە خەریکی لێکۆڵێنەوەن لەسەری، کەڵکی ئاوەژۆیان وەرگرت و بە دروشمی پاڵپشتی لە مافی گەلی ئێران، لە پاڵپشتی کردنی ئاژاوەگێڕان و تێکدەرانی ئاسایشی گەلی ئێران ئەوپەڕی هەوڵیان دا، بەڵام هاتنی ملیۆنان کەس لە گەلی ئێران لە شەقامەکان بۆ پاڵپشتی لە دەسەڵات و وڵاتەکەیان و دژایەتی لەگەڵ تێکدەران و ئاژاوەگێڕانیان نەدی یان بچووک هێنایانە ئەژمار.

کەنعانی وتیشی: بێ گومان شەڕی دوژمنان لە دژی گەلی ئێران، ئەم جارەش لە پاڵ سەدان دۆسیەی شکست خواردوویان لە مێژوو تۆمار دەکرێت.