بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە نیۆیۆرک دیداریان کرد و سەبارەت بە هاوکارییە ناوچەییەکان گفتوگۆیان کرد.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق دوانیوەڕۆی شەممە بە کاتی خۆجەیی سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و هاوکاری نێوان بەغدا و تاران و هەروەها وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس باس و گفتوگۆیان کرد.