ئەمرۆ سنورى ناحیه‌ى سیده‌كان لەلایەن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ به‌چڕى تۆپبارانکراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە کوێستانەکانی بەربزین‌و هۆڕنی‌و چەند ناوچەیەکی دیکەى سنورى ناحیه‌ى سیده‌كان لەلایەن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ به‌چڕى تۆپبارانکراون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان به‌میدیاى پارتى وتوه‌، "ئەمڕۆ کاتژمێر 3:25 خولەکی دوای نیوەڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی کوێستانەکانی بەربزین، گۆڕی سایەو کوێستانی هۆڕنێی  تۆپبارانکردو تائێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە".