بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی ئێران بەدەرکردنی راگەیێندراوێک لە کاردانەوە بە ڕووداو و نائارامییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی لە وڵات، ڕایگەیاند: بەرەنگاریی لە گەڵ ئاژاوەگێڕییەکان بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتی بوون بە گوێرەی یاسا و شەرع ئەنجام دەدرێت.
لە بەشێکی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: وەزارەتی ناوخۆی وڵات هەر لە سەرەتای ڕووداوەکە و بە گوێرەی فەرمانی سەرۆک کۆمار بێ لایەنانە بەدواداچوونی بۆ رووداوەکە و هۆکاری مەرگی خاتوونی کۆچکردوو مەهسا(ژینا) ئەمینی کردووە.
جەختیش کراوە کە بە دەسپێکردنی گردبوونەوە نایاساییەکان بەپەلە هۆکاران و دەستوپەیوەندەکانی دژبەران نارەزایەتییەکانیان کردە ئاژاوە و بشێوی و پەلاماری دارایی گشتی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوەیان دا و خەسارێکی زۆریان لە دارایی گشتی وڵات دا و بەمەش خەسار بەر خەڵکی ئێران کەوت.
ئەوەش وتراوە کە ئاژاوەگێڕیی و بشێویی سەرشەقام هیچ ئەنجامێکی نییە جگە لە پەرەدان بە نائارامی و تێکدانی ئاسایشی ژیانی خەڵک.