ساڵی نوێی خوێندنی 1401-1402 ی قوتابخانەکانی ئێران، بە شێوەی فەرمی و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە لێدرانی زەنگی قوتابخانەی کچانەی شەهید فەرهاد حسێنمەردی بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار، دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادە بوون لە قوتابخانەی کچانەی شەهید فەرهاد حسێنمەردی ساڵی خوێندنی 1401-1402 دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان و بە پەسەند کرانی لێژنەی نەتەوەیی بەرەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا دوای نزیک بە 2 ساڵ داخرانی قوتابخانەکان بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، بە کوتانی بەربڵاو و باشتر بوونی دۆخەکە، قوتابخانەکانی سەرتاسەری ئێران لە ئەمڕۆ دووهەمی ڕەزبەرەوە بە شێوەی فەرمی چالاکییەکانی خۆیان دەست پێکرد.