وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: درێژەی دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران لە قازانجی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی کۆشکی سپی درێژەی گفتوگۆکان لەسەر برنامەی ناڤۆکی ئێرانی لە قازانجی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وەسف کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: درێژەی ڕەوتی دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران لە قازانجی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکایە.

ناوبراو لە هامان حاڵدا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن درێژە دەداتە تاقی کردنەوەی ڕێگاکانی دیکە بۆ چارەسەری کێشەکانی هاوپەیوەند بە هەڵسوکەوتی ئێران.

وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی کە واشنتۆن ئامادەیە تا لە پاڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانی خۆی تێچووی ئابووری توند و زیاتر لە دژی ڕووسیا بسەپێنێت.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد ئەگەر مسکۆ بەشگەلێک لە حۆکراینا بخاتە سر وڵاتەکەی خۆی، ئەوا ئەمریکا ئەوە بە فەرمی ناناسێت.