ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی ڕایگەیاند: خۆپیشاندانی خەڵکی لە ئیدانە کردنی کۆبوونەوە نایاساییەکانی ئەم دواییە، سبەینێ دوای خوێندنی نوێژی هەینی لە تاران و سەرتاسەری ئێران بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: خۆپیشاندانی ئیدانە کردنی کۆبوونەوە نایاساییەکانی ژمارەیەکی کەم لە خەڵک و سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز، پێغەمبەر، ئاگرتێبەردانی هەندێک لە مزگەوتەکان و ئاڵای ئێران و سووکایەتی بە باڵاپۆشی ژنان و هەروەها خەسار لە داراییە گشتییەکان؛ سبەینێ دوای خوێندنی نوێژی هەینی لە تاران و سەرتاسەری ئێران بە ئامادەبوونی خەڵکی بە ئاگای ئێران بەڕێوە دەچێت.