بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆرش لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز وتیان: پەیامی شەهیدان بۆ ئێمە وەبیر دێنێتەوە کە خۆراگری لە شەیتانەکانی هێز و ستەم، لە کۆتاییدا دەگاتە سەرکەوتن و نەمانی ترس و خەم.
لەو پەیامەدا هاتووە: پەیامی شەهیدان ، مزگێنی بە دڵە ئامادەکان و گوێ بیسەرە کانە. ئەم پەیامە وەبیرمان دێنێتەوە خۆراگری لە شەیتانەکانی هێز و ستەم، لە کۆتاییدا دەگاتە سەرکەوتن و نەمانی ترس و خەم.
ئەم پەیامە ژیان بەخشە، هێز و ئومید ئافەرێنە و پێویستی ئەمرۆ و هەمیشەیی گەلی گەورەی ئێران و هەموو ئازادەکانی جیهانە.