بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی لە سەفەری بۆ ئۆزبەکستان بۆ بەشداری لە بیست و دووهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای، گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەی بریتانیایی ئەنجام داوە.
ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا پێتان وانیە کە ئەنجامی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی بتوانێت ببێتە هۆی یەکلا بوونەوەی ئەو ڕێککەوتنە؟، وتی: ئێمە خولێک دانوستانی ڕاستەوخۆمان ئەزموون کردووە. هیچ بەرژەوەندییەک لە ئەو دانوستانانە نییە و سەلمێندراوە کە ئەوان بەدوای وەرگرتنی خاڵی زیاترن.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بەرژەوەندی گەلی ئێران لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نابینین. بۆچی ئەمریکییەکان پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نابن؟ گەلی ئێران ئەبێ ببینن کە ئایا ئەوان لە قسە کردن و کردەوەی خۆیاندا ڕاستبێژن یان دووبارە لە نێوان دانوستانەکاندا بەدوای زیاد کردنی گەمارۆکان لە دژی گەلی ئێرانن.
لە درێژەدا ئەلجەزیرە پرسیویە کە چ بابەتگەلێک ڕێگری کردووە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان ئێران و ئەمریکا؟ و ڕەئیسی وەڵامی داوەتەوە: ئەوەی کە دەبێتە لەمپەر، بەڵێنێکە کە ئەمریکا ئەبێ بیدات؛ ئێمە هەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاند. تیمی دانوستانکاری ئێمە هەر لە سەر مێزی دانوستانە و چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە پابەندی ڕێککەوتنێکی دادپەروەروانە و باش دەبین بەڵام ئەوە ئەمریکییەکانن کە ئەبێ بڕیار بدەن. ئەوە لە ڕاستیدا کێشەی ئەمریکییەکانە کە ئەبێ کە ئەبێ بڕیار بدەن دەیانەوێت چ بکەن.
ئەلجەزیرە دەپرسێت: پێدانی چ جۆر مسۆگەر کردنێک لەلایەن لایەنی ڕۆژاواییەوە لە دانوستانەکانی ناڤۆکی بۆ ئێوە قبووڵ کراوە؟
ڕەئیسی وەڵام دەداتەوە: ئەو دەستەبەرکاریانە کە ڕۆژاوا ڕایدەگەیێنێت ئەبێ بۆ کۆماری ئیسلامی دڵنیاکەرەوە بێت. ئێوە ئەبێ ماف بە ئێران بدەن کە دەستەبەرکاری بوێت. ئەوە ئەمریکییەکان بوون کە پەیمانەکەیان پێشێل کرد و خۆیانیش قبووڵیان کرد و سروشتیە بۆ ئەوەی کە بتوانین متمانەیان پێ بکەین پێویستە هەندێک دەستەبەرکاری بدەن.