بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ساڵڕۆژی جەنایەتی سەبرا و شتیلا لە ئینستاگرام نووسی: ئەمڕۆ 16 ی سێپتەمبەر، چل ساڵ بە سەر دەسپێکی جەنایەتی 3 ڕۆژەی کوشتوبڕی ئاوارە فەلەستینییەکان لە کەمپی سەبرا و شتیلا لە باشووری بەیرووت بە دەستی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی تێدەپەڕێت.
ناوبراو جەختی کرد: ئەمە نە یەکەم جەنایەتی ئەو ڕژێمە و نە دوایینیشی دەبێت.
کەنعانی هەروەها نووسی: بنەڕەتی ئیسرائیل لەسەر دەستدرێژی، جەنایەت و پێشێل کرانی ڕاشکاوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ دانراوە و بەردەوام هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت.