بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکردەیەکى چوارچێوەى هەماهەنگی رایدەگەیەنێت کە هەموو لایەنەکان بەشداری پێکهێنانى حکومەتى نوێ دەکەن و دەشڵێت" هەوڵ دەدەین رەوتی سەدر بکەین بە بەشێک لە حکومەتی نوێ".
عەلی فەتلاوی ئەندامی سەرکردایەتی هاوپەیمانی فەتح و لە چوارچێوەى هەماهەنگی رایگەیاند، بەپێی دەنگی زۆرینەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق گەیشتون بە دیاریکردنی شێوازی حکومەت، حکومەتی نوێش بە شێوازی حکومەتی رەزامەندی هاوپەیمانی خزمەتگوزار کاردەکات.
ئاماژەى بەوەشکرد، حکومەتی نوێی عێراق هەموو فراکسیۆن و حزبەکان کۆدەکاتەوە و گرنگی بە جیاوزی لایەنەکان نادات.
فەتلاوی جەختیکردەوە کە هیچ حکومەتێک بەبێ بوونی پاڵپشتی سیاسی و پەرلەمانیی سەرکەتوو نابێت، هەر لەبەر ئەوەشە هاوپەیمانی فەتح دەیانەوێت گرەنتی سەرکەوتنی حکومەتی نوێی عێراق لە رێگەی بەشداریکردنی سەرجەم لایەنەکەن بکەن.
لەبارەی بەشداری رەوتی سەدر لە حکومەتى نوێ سەرکردەکەى هاوپەیمانى فەتح ئەوەى خستەڕوو، کاردەکەن تاوەکو بگەن بەوەی رەوتی سەدر بکەن بە بەشێک لە حکومەتی نوێی عێراق.
لەلایەکى دیکەوە میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، ژمارەیەک لە پەرلەمنتارانى فراکسیۆنە جیاوازەکان واژوویان کۆکردوەتەوە بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق و نوسراوەکەش گەیشتووەتە دەست محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمان.