سەرۆک کۆماری ئێران لە کابینەی دەوڵەتدا، دەسخۆشیی لە گەل و حکومەتی عێراق کرد بۆ میوانداری کردنیان لە زیارەتکارانی ئەربەعین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە ئاماژە بە بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە ڕێوڕەسمی ئەمساڵی ئەربەعین، دەسخۆشیی لە گەل و حکومەتی عێراق کرد بە بۆنەی هەوڵەکانیان بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی زیارەتکارانی ئەربەعێن.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وتی کە دەبێ هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ چارەسەری کێشەی زیارەتکاران و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەیان.