بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەک شەممە میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال – یەبەشەیان لە بەردەم بارەگایەكی سوپای عێراق لە گوندی بەحرەبای سەر بە خانەسوریان لە شەنگال كردە ئامانج.
لەبارەی زیانەكانی بۆردوومانەكەشەوە، ئاماژە بەوەكراوە كە تائێستا هیچ زیانیارییەك ئاشكرا نەكراوە.