وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی ئەو پاگەندانەی لە کۆبوونەوەی ۱۵۳ ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بڵاو‌کراوتەوە. درۆیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ێێران رایگەیاند : هەموو ئەو پاگەندانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران سەبارەت بە سێ دوورگەی ئێرانی دەوت کهرێت، بێ بنەمایە.

وتیشی: دوورگەکانی ئەبوو مووسا، تونبی گەورە و تونبی بچووک بەشێکی جیانەکراوە لە خاکی ئێرانە.

ئەوەشی وت: مەخابن هەندێ وڵاتی ئەندامی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس لە بری چاکسازی کردن لە هەندێ سیاسەتی ناکارامە و شکست خواردوو، سوورن لە سەر چەواشەکاری و قسەی دووپاتە و وەڕەزکەر.