وتەبێژی حکومەتی عێراق لە تەرخان کردنی 6 ملیار دینار بودجە بۆ ئەربەعین هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حکومەتی عێراق رایگەیاند هەموو کوژراوانی شڵەژاوییەکەی ئەم دواییەی عێراق شەهید دێنە ئەژمار و بنەماڵەکانیان غەرامە ئەکرێنەوە.

حەسەن نازم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: 6 ملیار دینار واتا 4.1 ملیون دۆلار بودجە بۆ بەڕێوەبردنی رێورەسمی ئەربەعین تەرخان دراوە.

هاوکات وتەبێژی بەشی بەرەنگاریی لە گەڵ تیرۆریزمی عێراق ڕایگەیاند کە کەمتر لە هەزار داعشی لەو وڵاتەدا ماونەتەوە.