بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی وتی: دۆخی سیاسی ئێستای عێراق تەواو شڵەژاوە.
غەیاس سورچی وتی: بۆ چارەسەریی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ئەم وڵاتە دەبێ بە پەلە رێگا چارەیەک بدۆزرێتەوە.
وتیشی: نابێت وڵات بەم بارودۆخەوە بەرەڵا بکرێت.
داواشی لە پارتی دیمۆکرات و ئیتیلافی حوکمڕان لە عێراق کرد، دۆخی ئێستای وڵات لە بەرچاو بگرن.