بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایكرد کە "زستانو سەرما لەڕێگەیە، گرانى نەوتی سپى ماڵان کێشەیەکی جیدی گەورەیە بۆ هەزاران خێزان، پێویستە حکومەتو دەسەڵات داوای خەڵک بۆ دابەشکردنی نەوت بەهەند وەربگرن".
ئهو پهرلهمانتاره چهند پێشنیازێك بۆ حكومهت دهخاتهڕوو و دهڵێت:"گرانبونی نەوتی سپی ماڵانو کەمبونەوەی گازو مەترسی داربڕینو شێواندنى ژینگە، یەک هاوکێشەیەو هەموی پەیوەندیی بەیەکەوە هەیە، پێویستە حکومەتو دەسەڵات لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە زۆر بەزویی لەمبارەیەوە هەنگاوی کردارییان هەبێت".
تهئكیددهكاتهوه، "پێویسته هەر خێزانێک لانیکەم بەرمیلێک نەوتی پێبگات لەم زستانە بەنرخی پاڵپشتیکراوی گونجاو".
ئهوهشى پێشنیازكردوه، "ڕێژەی دابەشکردنی گاز بۆ ماڵان زیادبکرێت، چونکە لەئێستاوە ئەویش کەمبۆتەوەو گران بوە، ئەگەر ئەمە کرا، دارستانەکانیش سەلامەت دەبنو ژینگە پارێزراو دەبێت بەبێ سزاو پۆلیس".
گوڵپى ئهوهشى ئاشكراكردوه، ئەمڕۆ بەواژۆی (37) ئەندام پەرلەمان، داوایانکردوه کۆبونەوەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستەو بەئامادەبونی وەزیری سامانە سروشتیەکان بەوەکالەت ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی بەزویی وەڵامی داوای خەڵک بدرێتەوە، وهكو ئهو دهڵێت:"چونکە حکومەت نەوتی هەیەو پاڵاوتگەی پێویستیش لەکوردستان هەیە، کەواتە بۆچی کێشەو ئەزمەی نەوتو گاز بەو قەبارەیە هەبێت لەکوردستان؟".