سەرچاوە عێبری زمانەکان دانیان پێدا نا کە ژیرخانە پەروەردەییەکانی ئیسرائیل هاک کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی جرۆزالم پۆست لە ڕاپۆرتێکدا لە هێرسی هاکری بۆ سەر ژێرخانە پەروەردەییەکانی ئیسرائیل هەواڵی دا و نووسی کە گرووپێکی هاکری لە دەستخستنی داتا تاکەییەکانی ملیۆنان خوێندکار و مامۆستا و دانانی ناونیشان، ژمارەی نەتەوەیی، ئیمەیل و ناونیشانەکانی تریان لە فایلێکی ئێکسێل هەواڵی داوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو گرووپە هاکریە خۆیانیان دزی دەست و دڵباز ناساندووە. ئەو گرووپە هاکریە کابینەی یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیان کابینەی پیس وەسف کردووە و ڕایگەیاند کە لە ناڕەزایەتی بە ئەو کابینە، ئەو هاکەیان ئەنجام داوە.

ئەو گرووپە هەروەها ئامادەییان ڕاگەیاندووە کە ئەو زانیاریانە بفرۆشێت و پێشنیاری کردووە کە کڕیاران ئیمەیلیان بۆ بنێرن.