بە هۆی کێشە و ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا و کەم بوونەوەی سەرمایەدانەریی نەوتی ، بەرهەم هێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ نیوە دابەزیوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم هێنانی رۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە550 هەزار بەرمیل بووە کە نزیک بە 85 لە سەدی لە بەندەری جەیحانی تورکیاوە هەناردە دەکرێت.

لەو راپۆرتەدا هاتووە: بە هۆی ناکۆکی و‌کێشەی یاسایی نێوان هەولێر و بەغدا سەرمایەدانەریی و دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دابەزیوە و چاوەروان دەکرێت کە ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوت تا ساڵی 2027 دەبێتە نیوە.