بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سادق موعتەمدیان ڕایگەیاند: جگە لە هەوڵی ئەمنیەتی بە هاوئاهەنگی حکومەتی ناوەندی و هەرێم، موکبی زۆریش لە ڕێگای پیرانشار بۆ حاجی ئۆمەران و حاجی ئۆمەران بۆ بەغدا، خزمەتگوزاری جۆراوجۆری تەندروستی، دەرمانی و ... شەو و ڕۆژ پێشکەشی زیارەتکاران دەکرێت.
ناوبراو وتیشی: زیارەتکارانێکە کە دەیانەوێط بچنە کەربەلا، دەتوانن لە کاتژمێر 7 و نیوی ەیانی تا 6 ی دوانیوەڕۆ لە سنووری تەمرچینەوە بپەڕنەوە. ئاڵبەت سنوور بۆ زیارەتکاران لە ڕێگای گەڕانەوە لە عێراقەوە بۆ ئێران 24 کاتژمێرە کراوەیە.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە دیاری کردنی شوێنی بەلاش بۆ دانانی 10 هەزار ئۆتۆمبیلی سواری لە نزیکییەکانی سنووری تەمرچین هەواڵی دا.
هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە لە 14 بۆ 31 ی خەرمانان درێژەی هەیە.